دواڕۆژ
بانکی شارەزوور بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە رۆژی شەممەدا دەردەکات.
هەرێم حەمەساڵح، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور (ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنەوە رۆژی شەممە بانکەکەمان دەوام دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: دەتوانن ئەو کەسانە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانمان بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بەهەمان شێوە بانکی کەلار و شێروانە بڕیاریاندا لە رۆژی شەممەدا بەردەوام بن لە مووچە دابەشکردن.
ئا: رێباز