كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداریى ده‌داته حیزبه‌كان
هەواڵ / عێراق :: 09/08/2019 :: 183 جار بینراوە
دواڕۆژ، به‌غدا
كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، (دوێنێ پێنجشه‌ممه 8ى ئابى 2019) رايگه‌ياند: يه‌كه‌مين رۆژى مانگى تشرينى يه‌كه‌مى داهاتوو كۆتا وادەیە بۆ راده‌ستكردنى ليستى ئەو حیزبانه‌ى به‌نيازن به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆييه‌كان بکەن.
رياز به‌دران، وته‌بێژى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "پشتبه‌ست به‌و خشته زهمهنييهى دیاریکراوە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى رێكنهخراو له هه‌رێمدا كه بڕياروايه يه‌كى نيسانى 2020 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران بڕياريدا كه 1/10/2019 كۆتا رۆژى وه‌رگرتنى ليستى ئه‌و حیزبه سياسييه تۆماركراوانهیە کە ده‌يانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "كۆمسيۆن كۆتا واده‌ى وه‌رگرتنى داواكارى تۆماركردنى هاوپهيمانييهكانى هه‌ڵبژاردنى دياريكردووه كه رۆژى 5/10/2019 يه، بۆيه داوا له هه‌موو ئه‌و حیزب و لايه‌نانه ده‌كات كه ده‌يانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، په‌له بكه‌ن له رێوشوێنى تۆماركردنى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌شدارى بكه‌ن".
پ: چ.ع