"له‌هه‌رێم زیاتر له 14 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه"
هەواڵ / ڕاپۆرت :: 09/08/2019 :: 337 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌پێی ئامارێك له ساڵی 2018 و شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019، چوارده هه‌زار و 369 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و له‌م جیابوونهوهیهشدا پشكی زۆرتر له پارێزگای سلێمانی بووه و كه‌مترینیشی له پارێزگای دهۆك بووه.
له ئامارێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كه بەتایبه‌ت ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه: له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019دا پێنج هه‌زار و 147 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه به جۆریك له هه‌ولێر دوو هه‌زار و 53، له سلێمانی دوو هه‌زار و 434، له دهۆك 690.
به‌پێی ئاماره‌كه: پارێزگای دهۆك كه‌مترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووه و سلێمانیش زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ركه‌تووه، پارێزه‌رێكیش پێی وایه هۆكاری كه‌می جیابوونه‌وه له دهۆك بۆ زاڵبوونی كلتوری عه‌شایه‌ری و زۆری رێژه‌ی ماره‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پارێزه‌ر عه‌دنان شاكر، به دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌وه‌ی چوار ساڵ له پارێزگای دهۆك خوێندوویه‌تی شاره‌زای ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و پارێزگایه بووه و ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی له دهۆك جیاواره له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی، له‌وێ مه‌سه‌له‌ی دابونه‌ریت زاڵه و پێیان وایه عه‌یبه‌یه ژن له پیاوه‌كه‌ی جیاببێته‌وه، پرسێكی تر مه‌سه‌له‌ی قورسكردنی باری ئابوری و ماره‌ییه له‌سه‌ر پیاوه‌كه كه له بادینان هه‌ركاتێك كورێك بیه‌وێت ژن بهێنێت ماره‌یی زۆر له‌سه‌ر زاوا داده‌نێن و وه‌ك نه‌ریتێكیش زێڕێكی زۆر به زاوا ده‌كڕن، ئه‌م هۆكارانه وایان كردووه له‌و پارێزگایه ژن و مێرد كه‌متر لەیەك جیا ببنه‌وه.
وتیشی: "رۆژانه له كاتی پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كه چه‌ندین كه‌یسی كێشه‌ی ژن ومێردم لایه و هه‌ندێكیان لەیەك جیاده‌بنه‌وه و به‌شێكیشی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ژن ومێرده‌كه ئاشت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر به‌هۆی لەیەك حاڵی نه‌بوونه و جیاوازی ته‌مه‌نی زۆره و لایه‌نی ئابوریش هۆكارێكی دیکەیه كه وا ده‌كات ژن و مێرد لەیەك جیاببنه‌وه".
دواڕۆژ زۆر هه‌وڵیدا ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابوردوو له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم وه‌ربگرێت، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئاماره‌كه به‌جیا له‌و شه‌ش مانگه‌دا بۆیه لێره‌دا ئاماری ته‌واوی 12 مانگی ساڵی 2018 بڵاوده‌كاته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش له ساڵی رابوردوودا نۆ هه‌زار و 192 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه به‌جۆرێك له هه‌ولێر سێ هه‌زار و 598، سلێمانی چوار هه‌زار و 85، دهۆك هه‌زار و 509.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به دواڕۆژی راگه‌یاند: له ساڵی رابوردوو به‌راورد به 2017 و شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، رێژه‌ی جیابوونه‌وه زیاتره و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه باری ئابوری هه‌رێم به‌راورد به ساڵانی پێشووتر له 2018دا زۆر باشتر بووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه خراپه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا هات وایكردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بمێنێت و له ئێستاشدا دوو پرسی گرنگ بوونه‌ته هۆكاری زۆرترین لەیەك جیابوونه‌وه، ئه‌وانیش لەیەك تێنه‌گه‌یشتن و ئاره‌زووه‌كانه كه هه‌ردووكیان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه پێویستن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌شڵێت: "پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له ئێستادا خستوومانه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌ر له ئه‌نجامدانی ماره‌بڕین پێویسته كچ و كوڕ خولی راهێنان ببینن و بۆ ئه‌وه‌ش له دادگاكان وانه‌ی تایبه‌ت هه‌یه هه‌فتانه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بایه‌خ به‌و جۆره بابه‌تانه بدات، چونكه زۆربه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كان له ته‌مه‌نێكی زوودا ده‌كرێن و پێویستیان به تێگه‌یشتن و حاڵیكردن هه‌یه له ژیانی ژن و مێردایه‌تی".
به‌بۆچوونی توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش جگه له‌و كێشانه‌ی باس ده‌كرێن كه هۆكارن بۆ جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد، ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانی نزیكی ژنه‌كه و پیاوه‌كه‌ش هۆكارن بۆ لەیەك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری.
بێریڤان خۆشه‌وی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ولێر بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌ن بۆ دروستبوونی كێشه له نێوان ژن و مێرد، یه‌كێك له‌وانه ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی سێیه‌مه و هانی لایه‌نێك ده‌دات له دژی ئه‌وه‌كه‌ی تر، ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانرێ كێشه‌ی ژن و مێرد چاره‌سه‌ر بكرێت كه چه‌ندینجار له‌كاتی ئاشته‌وایی ئه‌م حاڵه‌ته زاڵ بووه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی ژن و مێرددا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یاسای توندوتیژی خێزانی وه‌ك پێویست كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر كێشه‌كانی خێزان، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كه‌ن له دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه ده‌گاته دادگا وه‌ك پێویست سزای پیاوه‌كه نادرێت و ژنیش هه‌یه هۆشیاری كه‌مه و دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ئازاری ده‌دات یان مافی پێشێل ده‌كات ناچێت له دادگا سكاڵا تۆمار بكات.
پ: چ.ع