پۆمپیۆ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ شازادەى جێنشینی سعودیەوه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2019‌ :: 140‌ جار بینراوە

تاگ :: ئۆتۆمبێل

دواڕۆژ

دوێنێ (چوار شەممە 7ى ئابى 2019) مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە گفتوگۆیان لەبارەى دۆسیەى ئاسایشى دەریایی و ئێران و یەمەنه‌وه‌ کرد.


لەوبارەیەوە مۆرگن ئۆرتاگۆس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سعودیە، تاوه‌کوو کەشێکى لەبار بونیاد بنێن بۆ کەمکردنەوەى بارگرژییەکان و پاراستنى ئاسایشى دەریایی لە ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەى کەمتر لە مانگێکدا، ئێران سێ کەشتى نەوتهەڵگرى بیانى لە ناوچەى کەنداودا دەستبەسەر کردووەو بووه‌تەهۆى دروستبوونى بارگرژى لە نێوان ئەمریکا و ئێران و لە لایەکى دیکەشەوە زیانى بە جموجوڵى بازرگانى جیهانى گەیاندووە.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure