رووداوێكی سرووشتی وێرانكه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2019‌ :: 1981‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رێكخراوی (ORG.350) تایبه‌تمه‌ند له‌ بوارى ژینگه‌ی جیهانی هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: جیهان گه‌رده‌لولێكی وێرانكه‌ر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی له‌ئێستادا رووی له‌ جیهان كردووه‌.


كیم برایان، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌شوهه‌وای جیهان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو ده‌گاته‌ حاڵه‌تی وێرانكه‌ر.

برایان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌: ناخۆشترین حاڵه‌تمان به‌دیكردووه‌ له‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مساڵدا، بۆ نموونه‌ شه‌پۆلی گه‌رمای پروكێنه‌ر له‌ هیند كه‌ بووه‌هۆی وشكه‌ساڵی و راگوێزه‌ری خه‌ڵك به‌ره‌و ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: تێروانینی ئه‌مریكا بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (تاڕاده‌یه‌ك شه‌رمه‌زاركه‌ره‌)، چونكه‌ بینیمان واشنتۆن له‌ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس له‌باره‌ى "چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا" له‌ 2017 كشایه‌وه‌.

برایان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئاستی تێگه‌یشتووی خه‌ڵك له‌باره‌ى "داڕمانی كه‌شوهه‌وا" به‌رزبكرێته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure