له‌ شه‌ڕێكی نێوان دوو عه‌شیره‌تدا 9 كه‌س كوژران

هەواڵ / عێراق :: 08/08/2019‌ :: 7051‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت، 14 هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.


میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو عه‌شیره‌ته‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ره‌ب جبور سەر بە قەزای مەحمودیە له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌ باشووری عێراق، نۆ هاووڵاتی له‌ نێوان هه‌ردوولادا كوژران و پێنجی دیكه‌ برینداربوون.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك بووه‌ و تێیدا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كارهێنراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure