ئێران بە قوڵایی 350 مەتر لە خاکی هەرێم دەکشێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 900‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

حکومەتی ئێران بڕیاریداوە بە قوڵایی 350 مەتر لە خاکی عێراق لە مەرزی کێلێ بکشێتەوە و ئەمەش گرفتی خاڵی سفری سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە لەو مەرزە چارەسەر دەکات و هەنگاوێکی گرنگیش دەبێت لە بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ.


جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: لە لایەن بەرپرسانی حکومەتی ئێرانەوە پێیان راگەیاندراوە کە حکومەتی ئێرانی بڕیاریداوە بەقوڵایی 350 مەتر لە مەرزی کێلێ لە خاکی عێراق بکشێتەوە بۆ ئەوەی کێشەی خاڵی سفری سنووری نێوان هەردوو وڵات لەو مەرزە چارەسەر بکرێت.

وتیشی: "لە ئێستادا ئێران سەرقاڵی دروستکردنی دیوار و سیاجی مەرزەکەیە لە ناو خاکی خۆیدا، هاوکات بەهۆی کشانەوەی ئێران لە مەرزەکە پانتایی نزیکەی 15 دۆنم زەوی زیاد دەبێت بۆ مەرزەکە لە خاکی عێراقدا".

باسی لەوەشکرد: پرسی بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ هیچ گرفتێکی ئیداری و تەکنیکی نەماوە، تەنیا ماوەتەوە سەر بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتی و عێراق و ئێران بۆ بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو مەرزە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure