جيهان بەكورتى: له‌ (سوڵحێكى عه‌شایه‌ریدا) نیو ملیۆن دۆلار بۆ لێخۆشبوونى بكوژێك درا

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2019‌ :: 33879‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عه‌ره‌بى جه‌دید – له‌ (سوڵحێكى عه‌شایه‌ریدا) نیو ملیۆن دۆلار بۆ لێخۆشبوونى بكوژێك ده‌درێت
دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابوردوودا حه‌مزه‌ حومه‌یداتى ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه‌ كارمه‌ندى ته‌ندروستى بوو له‌ شارۆچكه‌ى به‌نى نه‌عیم له‌ فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن پزیشكێكى هاوڕێیه‌وه‌ كوژرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى سووتاند، (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2019) له‌شارى خه‌لیل له‌ فه‌له‌ستین (سوڵحى عه‌شایه‌رى) له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ى هه‌ردوولادا كرا و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر 577 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى بۆ لێخشبوون له‌ بكوژه‌كه‌ رێككه‌وتن.


ئاڕ تى – برایه‌كى ئه‌میرى قه‌ته‌ر به‌ هاندان بۆ تاوانى كوشتن تۆمه‌تبار ده‌كرێت
رۆژنامه‌ى تایمزى بریتانى سكاڵایه‌كى یاسایى له‌ئه‌مریكا دژى زڕبرایه‌كى ئه‌میرى قه‌ته‌ر تۆماركردووه‌ و به‌ فه‌رمانكردن به‌ سه‌رۆكى پاسه‌وانه‌كانى بۆ كوشتنى دوو كه‌س تۆمه‌تبارى كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى پاسه‌وانه‌كان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ى بۆ بكات هه‌ڕه‌شەى لێكردوون.


رۆیته‌رز –دواى تێپه‌ڕبوونى 400 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى بازرگانیكردن به‌ كۆیله‌وه‌ تاكو ئێستا كۆیلایه‌تى له‌ خۆرئاواى ئه‌فریقا به‌رده‌وامه‌

گاردیان – توركیا زیاتر له‌ 300 هه‌زار كتێب له‌ناو ده‌بات
زیا سێلچوك وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى توركیا رایگه‌یاند: له‌ رۆژى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ساڵى 2016ه‌وه‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ 300 هه‌زار كتێب له‌ قوتابخانه‌ و كتێبخانه‌كانى توركیا كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن كه‌سایه‌تى ئاینیی و رابەری بزوتنەوەی خزمەت هه‌یه‌، له‌ناوبراون.

ناشناڵ په‌بڵیك رادیۆ – دادوه‌رى فیدراڵى فه‌رمانى بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆماره‌كانى خاشقچى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كات
دادوه‌رى فیدراڵى له‌ ویلایه‌تى نیویۆرك له‌ئه‌مریكا فه‌رمانیكرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعودییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌خبار ئه‌لئان – پاكستان بڕیاریدا كه‌یسى كشمیر بباته‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش
شا مه‌حمود قوره‌یشى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه‌ كه‌یسى كشمیر بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز بكاته‌وه‌.

ئه‌خبار ئه‌لئان – مادورۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن راده‌گرێت
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2019) نیكۆڵاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا گه‌شتى باربه‌دۆسى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو بۆ گفتوگۆكردن له‌رۆژانى پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینیدا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كۆبێته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌شى كاردانه‌وه‌یه‌ دژى سه‌پاندنى سهزاى نوێى ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا.



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال     
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور  


  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure