سعودیه‌ دەیەوێت كوڕه‌كانى خاشقچی له‌ بكوژه‌كانى باوكیان خۆشبن

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د بن سه‌لمان و جه‌مال خاشقچى

دواڕۆژ

محەمەد بن سه‌لمان، شازادەی جێنشینی سعودیە هه‌وڵده‌دات پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا خۆی له‌ دۆسيه‌ى کوشتنی خاشقچی رزگاربکات.

راپۆرتێكى نهێنى ئیماراتى باسی ئه‌و هه‌وڵه‌ى سعودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمانى، جێنشینى سعودیه‌ ده‌كات كه‌ دەیەوێت كوڕه‌كانى خاشقچی به‌ پێدانى پاره‌ رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌ دۆسیه‌كه‌ و مافی خۆیان هه‌ڵبگرن و له‌ بكوژه‌كانى باوكیان خۆشبن.

ئامانجى ئه‌م هه‌وڵه‌ى سعودیه‌ به‌پێی راپۆرته‌ نهێنیه‌كه‌ى ئیمارات داخستنى به‌په‌له‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیه‌یه‌ نه‌بێته‌ پرسی وتوێژی سه‌ره‌كى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌تایبه‌تى له‌ ئێستادا كه‌ ترامپ پشتیوانییه‌كى زۆری شازاده‌ى جێنشین ده‌كات.

له‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، جه‌مال خاشقچی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری سعودی له‌ ناو كونسڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ توركیا كوژرا.

پ: چ.ع
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure