وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 16475‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى ئاب، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و  وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و توێژێك دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی ئایارى، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ى کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسیەکان دابه‌شده‌كرێت".

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا پاره‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ راده‌گیرێت تاوه‌كوو دوای جه‌ژنی قوربان.

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure