مێردمنداڵێك له‌ گۆمێكى ئاودا خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2019‌ :: 657‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

دوای نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2019) مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ له‌ ناحیه‌ى رۆڤیا-ى قه‌زا به‌رده‌ڕه‌ش، له‌ گومێكى ئاودا خنكا.


رائید بێوار عه‌بدولعەزیز، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رگریى شارستانى له‌ پارێزگاى دهۆك به‌دواڕۆژى وت: "دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینەوە له‌ رووداوێكى خنكان له‌ ناحیه‌ى رۆڤیاى سه‌ر به‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش".

وتیشى: "دواى گه‌یشتنى تیمه‌كانمان بۆ شوێنى رووداوه‌كه،‌ ده‌ركه‌وت مێردمنداڵێك به‌ناوى (ئەحمەد سەدام حسێن) ته‌مه‌ن 13 ساڵ له‌ گومێكى ئاودا خنكاوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ده‌رهێنرابوو و دواتر ره‌وانه‌ى پزیشكى داد كرا له‌ به‌رده‌ڕه‌ش".

ئاماژەی بەوەشدا: له‌ سه‌ره‌تایى ئه‌م ساڵه‌وه‌ تائێستا، 18 هاووڵاتى له‌ به‌نداو و رووبار و گۆمى ئاودا خنكاون و 3 ته‌رمیش نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌، 12 كه‌سیش له‌ خنكان رزگاركراون.

 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure