بەهۆى ململانێ بازرگانیەکانەوە نرخى نەوت لە داکشاندایە

هەواڵ / ئابوری :: 08/08/2019‌ :: 124‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
 
ئەمڕۆ نرخى نەوت لەکاتى کڕین و فرۆشتندا دابەزى، ئەمەش کاردانەوەى لەسەر بازاڕەکان دروستکرد و رەنگە زیان بە ئابوورى جیهانیش بگەیەنێت، بەتایبەتى دواى دروستبوونى ئەو بارگرژییە بازرگانییانەى لەنێوان ئەمریکا و چین-دا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.

 
نرخى برێنتى جیهانى بەڕێژەى 0,32% دابەزى و نرخى هەر بەرمیلێک گەیشتە 75،58 دۆلار بەراورد بە پاکتاوەکانى پێشووى، هاوکات نرخى خامى ئەمریکى لە رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستى ته‌کساس بەڕێژەى 0,22% دابەزى و نرخى هەر بەرمیلێک گەیشتە 53،51 دۆلار.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەى رابوردوو لێدوانەکەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا سەبارەت بە زیادکردنى 10%ى باج لەسەر کەلوپەلە هاوردەکانى چین، کاردانەوەى راستەوخۆى لەسەر بازاڕەکانى جیهان دروست کردبوو.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure