كەركوك: كێشە بۆ دەستبەكاربوونی ئەفسەرێكی پارتی دروستدەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2019‌ :: 940‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

دوای ٤٨ كاتژمێر له‌ده‌ستبه‌كاربوونی، ئه‌فسه‌رێكی پارتی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك به‌فه‌رمانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی راگیرا بۆ كاتێكی تر.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٧ی ئاب به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌سه‌ر راسپارده‌ی یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌قید دانیاڵ جه‌بار له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك دواخراوە كه‌ ٤٨ كاتژمێر بوو پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو".

وتیشی: "هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ عه‌قید سابیر عوبێد له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ له‌پشكی یه‌كێتییه‌".

دوێنێ دووشه‌ممه‌ ٦ی ئاب عه‌قید دانیاڵ جه‌بار له‌لێدوانێكیدا بۆ دواڕۆژ رایگه‌یاند "به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوكی وەرگرتووە.

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure