له شه‌ڕێكدا دوو سه‌ربازى سوپاى پاسداران كوژران
هەواڵ / جیهان :: 07/08/2019 :: 133 جار بینراوە
دواڕۆژ
دوو سه‌ربازى سوپاى پاسدارانى ئێران له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ناوچه‌كانی باكوور له نزیكی سنووری نێوان ئێران و توركیا كوژران.
پارێزگاری شاری ماكۆ له باكووری رۆژئاوای ئێران (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019) ئاشكرایكردووه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوادا دوو سه‌ربازى سوپاى پاسداران كوژران.
ئاژانسى رۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: له‌و ناوچانه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئێران و چه‌كداره كورده‌كان و له‌نێویاندا چه‌كدارانى پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ناوبه‌ناو رووده‌ده‌ن.
و: كێوان
پێداچونه‌وه: شیروان شه‌ریف
ب: ک. س