بۆ پۆستێكى پارێزگار ژنێك ركابه‌رى پێنج پیاو ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 07/08/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى پارێزگارى زیقار، ژنه‌ كاندیدێك ركابه‌رى پێنج كاندیدى پیاو ده‌كات و ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ و لیسته‌كانیش دانوستانم ده‌ستپێكردووه‌.


زه‌ینه‌ب خه‌ڵه‌ف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى زیقار (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سبه‌ینێ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى پارێزگارى زیقار داده‌خرێت، تائێستاش ژماره‌یه‌ك كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌ كه‌ له‌نێویاندا پێنج پیاو و كاندیدى ژن هه‌یه‌.

هاوكات ریزاب عه‌بدولره‌زاق، ژنه‌ كاندیدى پۆستى پارێزگار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: من ته‌نها ژنه‌ كاندیدى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارم، وه‌ك سه‌ربه‌خۆیه‌ك خۆم كاندیدكردووه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته‌.

وتیشى: "له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ و لیسته‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا دانووستانم ده‌ستپێكردووه‌، پێم ووتوون ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گۆڕانكارى بكه‌ن، ئه‌وا ده‌نگ به‌ من وه‌ك كاندیدى سه‌ربه‌خۆى ئه‌و پۆسته‌ بده‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ى گۆڕانكاریى خۆى ریزاب عه‌بدولڕه‌زاق وتى: به‌ قه‌واره‌ و هێزه‌ سیاسییه‌كانیشم وتووه‌، ته‌نها هه‌مان كارده‌كه‌م، به‌ڵام سزا و پاداشت بۆ كارى ئه‌وانى تر داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، هه‌روه‌ها توانا و لێهاتوویى نوێ ده‌خه‌مه‌كاره‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كاندا قسه‌ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌رچى زۆرینه‌یان كاندیدى خۆیان هه‌یه‌، چونكه‌ فراكسیۆنه‌كان شڵه‌ژان و په‌رته‌وازه‌ییان تێكه‌وتووه‌، هه‌یانه‌ سه‌یرى رێككه‌وتنى سیاسى ده‌كات و چاوه‌ڕوانى رێككه‌وتنه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure