وه‌رگه‌ڕانى بارهه‌ڵگرێت 20 سه‌ر مه‌ڕی كوشت

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر له‌ گه‌رمیان وه‌رگه‌ڕا كه‌ ژماره‌یه‌ك مه‌ڕى تێدابووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 20 دانه‌ سه‌ری كووشتووه‌و زیانى ماددى زۆرى هه‌بووه‌. 


كارزان مه‌جید به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگاى كفرى - كه‌لار و له‌ ده‌ره‌وازى قه‌زای كفرى ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا كه‌ ژماره‌یه‌ك مه‌ڕى باركردبوو. 

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ 20 سه‌ر مه‌ڕ مردابوونه‌ته‌وه‌ و برینداربوون كه‌ دواتر به‌ بریندارى سه‌ربڕاون و له‌ ڕووداوه‌كه‌دا زیانى مادى زۆر به‌  ئۆتۆمبیل و ئاژه‌ڵه‌كانیش كه‌وتووه‌".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure