چوارەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستپێدەكات

هەواڵ / که‌لتور :: 07/08/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


كۆمپانیای مەستی فیلم بۆ كاری هونەریی، چوارەم فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی ساز دەكات و حەوت رۆژ دەخایەنێت.


ئێوارەی دوێنێ 6ی ئابی 2019 لە ئوتێل رامادا لەشاری سلێمانی، مەراسیمی راگەیاندنی چوارەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەڕێوەچوو، فوئاد جەلال، بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمساڵ فێستیڤاڵەكەیان لەڕۆژانی 1 تا 7ی ئۆكتۆبەر لەشاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و نزیكەی 200 تا 250 كەس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی میوانن.

ناوبراو روونیكردەوە: جیاوازی ئەمساڵی فێستیڤاڵەكەیان بەشداریكردنی سەرۆكی فێستیڤاڵەكان و سەرۆكی كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنانی فیلمن، هەروەها لە نزیكەی 250 فیلم كە دەستنیشانكراون رەنگە 200 فیلم نمایش بكرێت.

پێداچونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure