حکومەتی ئێران وه‌زاره‌تێكی نوێ زیاد ده‌كات
هەواڵ / جیهان :: 07/08/2019 :: 222 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌خشه‌ڕێگەی زیاد كردنی وه‌زاره‌تی (میراتی كه‌لتوری و پیشه ده‌ستییه‌كان و گه‌شتیاری) په‌سەند كراوه و ده‌چێته بورای جێبه‌جێكردنه‌وه.
نه‌خشه‌ڕێگەی زیاد كردنی ئه‌و وه‌زاره‌تە به 143 ده‌نگی به‌ڵێ و 10 ده‌نگی نه‌خێر و 10 ده‌نگی پوچه‌ڵ له په‌رله‌مانی ئێران په‌سەند كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و نهخشهڕێگەیه: له‌كاتی په‌سەند کردنی دروستکردنی ئەو وەزارەتە، رێكخراوی میراتی كه‌لتوری و پیشه ده‌ستییه‌كان و گه‌شتیاری، به ده‌سه‌ڵاتی تەواوه‌وه و بێ زیادبوونی ستاف و هێزی كار و بێ هیچ په‌ره‌پێدانێك ده‌بێته وه‌زاره‌تی (میراتی كه‌لتوری و پیشه ده‌ستییه‌كان و گه‌شتیاری).
به‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌وه حكومه‌تی ئێران ژمارەی وەزارەتەکانی دەبێتە 19 وه‌زاره‌ت.
پ: چ.ع
ب: ک. س