به‌شداربوویه‌كى تاوانى ده‌ستدرێژى بۆسه‌ر كچانى ئێزدى ده‌ستگیرده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 483‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌ستگیركردنى "تیرۆرستێكى داعش" كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كچانى ئێزدى راده‌گه‌یه‌نێت.


وه‌زاره‌ته‌كه‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ى ئابى 2019) رایگه‌یاند: "هێزێكى سه‌ر به‌ فیرقه‌ى 20ى سوپاى عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى به‌عاج و پشتبه‌ست به‌ زانیارى هه‌واڵگرى ورد تیرۆریست (حازم محه‌مه‌د عه‌بدوڵا قاسم) ناسراو به‌ (ئه‌بو هاجر)یان له‌ قه‌زاى به‌عاج ده‌ستگیركردووه‌".

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ى داعش به‌شدارى له‌ ژماره‌یه‌ك تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تانى ئێزدى و كوشتنى پیاوانى ئێزدى كردووه‌.

ده‌ستگیركردنى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى پێنج ساڵ به‌سه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى ئاواره‌بوون و به‌ هه‌زارانى دیكه‌ش له‌ناوبراون و چاره‌نوسى چه‌ندان هه‌زارى تریش به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش هاوشێوه‌ى كه‌نیزه‌ك و سه‌بایا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كچه‌ ده‌ستگیركراوه‌ ئێزیدییه‌كان كرد و تاوانى ده‌ستدرێژى و كڕین و فرۆشتنیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدان.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure