كه‌شوهه‌وای رۆژانی جه‌ژن دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: 06/08/2019‌ :: 1282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: جه‌ژنى ئه‌مساڵ زۆر گه‌رم نابێت و ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له‌هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌دا تاڕاده‌یه‌ك جێگیر ده‌بێت. 

 

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئابى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:  ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له‌ رۆژانى جه‌ژن جێگیر ده‌بێت و جگه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێم پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رز نابنه‌وه‌.

 

وتیشى: "له‌ رۆژانى جه‌ژندا، پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌ولێر له‌نێوان (42 -43) پله‌ ده‌بێت، له‌ سلێمانی و دهۆك له‌نێوان (40-41) پله‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ (42) پله‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك له‌نێوان (44-45) پله‌ ده‌بێت".

 

بژار ئه‌كره‌م، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا هیچ شه‌پۆلێكى گه‌رمى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وشى كه‌شوهه‌واى هه‌رێم نییه‌، بۆیه‌ له‌ رۆژانى جه‌ژندا خێرایى با کەم دەبێت و مه‌وداى بینینیش ئاسایی ده‌بێت.

پێداچوونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure