ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی توشی شێرپەنجە بوون

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2019‌ :: 230‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ژمارەیەک سەربازی سوپای ئیسرائیل دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون و گومان دەکرێت بەهۆی (کڵاوی ئاسنین)ەوە بێت.


كەناڵی ئیسرائیلیە رایگەیاند: 30 سەربازی یەكەی بەرگری ئاسمانی سوپای ئیسرائیل توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون كە زۆربەیان لە خزمەتی (كڵاوی ئاسنین)ن.

باسی لەوەشکردووە: بەرپرسانی ئەو یەكەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی پشكنینن بۆ ئەوەی بزانن ئایا كارەكەیان پەیوەندی بە توشبوون بەو نەخۆشیەوە هەیە یان نا.

(كڵاوی ئاسنین) سیستمی بەرگری ئاسمانی موشەكی گەڕۆكە كە كۆمپانیای (رافائیل)ی ئیسرائیلی دروستیكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی موشەكی ماوە كورت و كاتیۆشا.

پێشتریش شارەزایانی سەربازی رەخنەیان لەو جۆرە موشەكە گرتبوو كە كاریگەری نییە و بەپێی پێویست ناتوانێت رووبەڕووی موشەك و كاتیۆشاكان ببێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure