بە بۆنەی ساڵڕۆژی مۆپاسانەوە

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 478‌ جار بینراوە

دواڕۆژ_ کەلتوور

هێنری ڕێنە ئەلبێرت گی دی مۆپاسان، نووسەر و چیرۆکنووسی بە ناوبانگی جیهانیی، لە شاتوو میرۆنمێڵ لە تۆروێڵ-سور-ئارک لە فەڕەنسا و لە ١٨٥٠/٨/٥ لە دایک بووە.
بە تەنیشت ستانداڵ، دو بەلزاک، گۆستاڤ فلۆبێر و ئەمیل زۆلاوە وەک گەورەترین چیرۆکنووسی سەدەی نۆزدەیەم لە فەڕەنسا ناو دەبرێت.

یەکێکە لە داهێنەرەکانی کورتەچیرۆکی هاوچەرخ

نووسینەکانی سەر بە ڕێبازی ڕیالیزمیی ئەدەبین

چیرۆکەکانی مۆپاسان بەوە دەناسرێنەوە کە کۆتایییەکی چاوەڕواننەکراویان هەیە؛ هەر بۆیە ئەمە خەسڵەتێکی تایبەتی ئەو نووسەرەیە و بەم جۆرە کۆتایییانە و بەم شێوە چیرۆکانە دەوترێن "چیرۆکی مۆپاسانی".

کورتبێژی و ڕەوانبێژی و وێناکردنی ڕۆڵی هێزە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژیانی و ئاکاری مرۆڤ؛ شێوازی نووسینی ئەو بوون.

لە چاو تەمەنە کورتەکەیدا کە تەنیا ٤٣ ساڵ ژیا، خاوەنی نزیکەی ٣٠٠ کورتەچیرۆک و ٦ ڕۆمان و ٣ گەشتنامەی ئەدەبی و چەند شانۆنامەیەکە؛ مۆپاسان هەرچەندە لە کۆتاییدا بە چیرۆکە کاریگەرەکانی دەناسرێتەوە، بەڵام لە شیعریشدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و خاوەنی دیوانێکی شیعرییشە.

مۆپاسان لە ساڵی ١٨٩٢ دوای هەوڵێکی خۆکوژیی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای ساڵێک مانەوە لە نەخۆشخانە لە ٦/٧/١٨٩٣ کۆچی دوایی کرد.

بەربڵاوترین وێنەی گی دی مۆپاسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure