گه‌شتوگوزار له‌ سعودییه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 05/08/2019‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
بەپێی راپۆرتێکى تایبەت دەرکەوتووە كه‌ سعودییە بەرزترین ئاستى لە رووى دروستکردنى پرۆژە گەشتوگوزارییەکاندا بەخۆوە بینیوە و پێشبینى دەکرێت لە پێنج ساڵى داهاتوودا هەر خێزانێکى سعودى كه‌سێكى وه‌ك کارمەند لەو کەرتەدا کاربکات.

 
پسپۆرێکى بوارى گەشتوگوزاریى، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد: "لە چەند ساڵى داهاتوودا وڵاتى سعودییە پێشکەوتنى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە بوارى پیشەسازى و گەشتوگوزاردا، به‌تایبه‌ت كه‌ لە ساڵى 2010وە تائێستا نزیکەى هه‌زار و  800 ژوورى نوێ لە 187 ئوتێلدا دروستکراوە".
 
پسپۆره‌کە ده‌ڵێت: "بەپێی ئامارەکان دەرکەوتووە لە ساڵى 2018دا داهاتى گەشتوگوزارى ناوخۆیی سعودییە گەیشتووه‌تە 46 ملیار ریاڵ و داهاتى گەشتوگوزارى دەرەکیش گەیشتووه‌تە 75 ملیار ریاڵ، پیشبینى دەکرێت لە ساڵانى داهاتوودا ئەو ئاسته‌ بەرزتر بێتەوە".
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure