له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌پۆلیس دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/08/2019‌ :: 6928‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

له‌كاتێكدا كارمه‌ندانى پۆلیسی هه‌ولێر هه‌وڵیانداوه‌ كه‌سێكی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، تۆمه‌تباره‌كه‌ رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌ى لێكردوون و یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌كانی بریندار كردووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ش رایكردووه‌. 


هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 5ى ئابى 2019) له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ روویداوه‌و هێزێكی پۆلیس هه‌وڵی دابوو كه‌سێكی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكات، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌قه‌ی كردووه‌و پۆلیسێك بریندار بووه‌و گه‌یەندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و ته‌ندروستی جێگیره‌.

وتیشی:"تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و پۆلیسیش به‌ دوای كه‌سی تۆمه‌تباردا ده‌گه‌ڕێت". 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure