فاروق گروپ سەنتەرێكی گەورەی بەساڵاچووان دروستدەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4009‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

فاروق گروپ سەنتەرێكی گەورەی بەساڵاچووان دروستدەكات پارێزگارى سلێمانیش ده‌ڵێت: دوو بواری بەساڵاچووان لەخۆدەگرێت.


د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی (ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2019) لەمیانەی بەشداریكردن لە پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە لە سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی ئاستی منداڵبوون تێیدا كەمترین رێژەیە لەسەر ئاستی عێراق لەگەڵ ئەوەشدا درێژترین رێژەی تەمەن لە پارێزگای سلێمانییە، بۆیە لەچەند ساڵی ئایندەدا یان دەبێت پەروەردەی خێزانی و ئەم دامەزراوەیە بەهێزبكەن بۆ ئەوەی خێزان وەكو خێزانی جارانی لێبێتەوە و بتوانێت خزمەتی بەساڵاچووان بكات، یان دەبێت حكومەت وەك ئەوروپا بەرنامەیەكی هەبێت بۆ خزمەتكردنی بەساڵاچوان، چونكە لە ساڵانی داهاتوودا كەسانی بەتەمەن زۆرتر دەبێت كە نە دەوڵەت و نە كەرتی تایبەت و نە خێزانەكان توانای خزمەتكردنیانی نامێنێت.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر روونیشیكردەوە: فاروق گروپ بەتایبەتیش فاروق مەلا مستەفا لەسەر پێشنیاری ئێمە بڕیاریداوە سەنتەرێكی گەورەی بەساڵاچووان بۆ دوو بوار درووستبكات، یەكێكیان بۆ ئەو كەسانەی كە خۆیان توانای داراييان هەیە و دەكرێت لەو شوێنەدا خزمەت بكرێن، یەكێكیشیان بۆ ئەوانەی توانای داراييان نییە و پێویستیان بەوەیە پشتیوانیان بین و لەو شوێنەدا جێیان دەكرێتەوە".

پارێزگارى سلێمانى ئاماژەی بەوەكرد: لەلایەن مەسیحییەكانیشەوە پڕۆژەیەكی گەورەی زەهایمەر بۆ 100 كەس لە گەڕەكی كوردسات دەستپێكردووە كە باخچەیەكی ساوایانیش لەخۆدەگرێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure