رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی شیرپێدانی سروشتییەوە ئامۆژگاری دەدات

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی شیرپێدانی سروشتییەوە ئامۆژگاری دەدات و پزیشکێکیش دەڵێت: "شیر پێدانی سروشتی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات".

 
لەبەر ئەم راستییانە ساڵانە بەرواری 1 بۆ 7ی ئاب بە هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی دادەنرێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری دەدات ماوەی کاتژمێری یەکەمی منداڵبوون تاوەکو تەمەنی شەش مانگی کۆرپەلە شیری دایکی بدرێتێ، پاشان تاوەکو تەمەنی دوو ساڵی لەگەڵ شیرەکە خۆراکی تەواوکەری پێبدرێت.

مینا سادق کارل، پسپۆڕی بواری منداڵان دەڵێت: "شیری دایک دەوڵەمەندە بە هۆڕمۆن و بڕێکی گونجاو شەکر و چەوری و ڤیتامینە یارمەتیدەرەکان بۆ گەشەی کۆرپەلە، ئەمە جگە لەوەی شیردانی سروشتی بە سودە بۆ دایک و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و لە نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ و منداڵدان دەیپارێزێت".

 

لەم چوارچێوەدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەوڵدەدات چەند سیاسەتێک دابڕێژێت بۆ یارمەتیدانی دایک تاوەکو بتوانێت شیر بدات بە منداڵەکەی، لەوانەش بەلایەنی کەمەوە ماوەی 18 هەفتە پشوو بدرێت بە دایکان بەبێ ئەوەی مووچەیان لێ بببڕێت، لەگەڵ پشوویەک بۆ باوکان تاوەکو هاوبەشی لە بەرپرسیاریەتی بەخێوکردنی منداڵەکانیان بکەن.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە