جیهان بەکورتی: کوڕێک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت

هەواڵ / جیهان :: 05/08/2019‌ :: 30249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئیندیا تودەی - ویستیان بە زۆر ژنی بۆ بهێنن کوڕێک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت

کوڕێکی تەمەن 27 ساڵ نەنک، دایک، باوک، خوشک و کچە تەمەن 3 ساڵانەکەی خوشکەکەی بە فیشەک کوشت، چونکە فشاریان خستبووە سەری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکات، ئەویش بەتەواوەتی دژی بیرۆکەکە بوو، چونکە لەو باوەڕەدا بوو ناتوانێت منداڵی ببێت، بەپێی وتەی پۆلیس پیاوەکە 5 ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆی کوشت لەبەر ئەوەی خێزانەکەی فشاریان خستبووە سەری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکات.


RT - بیرمەندە ئایدۆلۆجییەکەی "خەمیر حومر" گیانی لەدەستدا
نون چیا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەمبۆدیا کە لەماوەی حوکمی (خەمیر حومر)دا کاری کردووە لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیانی لەدەستدا کاتێک سزای زیندانی هەتا هەتایی لە کەمبۆدیا بەسەر دەبرد.


RT - پۆلیسی ئەمریکا: ئەنجامدەری هێرشەکەی ئۆهایۆ پیاوێکی سپی پێستە و خوشکەکەی یەکێکە لە قوربانییەکان
پۆلیسی شاری دایتۆن لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ئاشکرای کرد: خوشکی هێرشبەرەکە یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی شەممە.


سپوتنیک - وەزیری دەرەوەی مەکسیک سەربڕخانەکەی ئیل پاسۆ سەرکۆنە دەکات و وەک کارێکی تیرۆرستی بەرامبەر هاووڵاتییە مەکسیکییەکان لە ئەمریکا هەژماری دەکات
ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەکسیکییانەی لەتەقەکردنی شاری ئیل پاسۆ بوونە قوربانی بۆ شەش کەس بەرزبووەوە، لەم چوارچێوەیەدا ئەندرێ مانویل لوپێز، وەزیری دەرەوەی مەکسیک وتی: "بەداخەوە شەش هاووڵاتی مەکسیکی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەس بریندار بوون".


سپوتنیک - بەهۆی جەنگە بازرگانییەکەوە نرخی یۆوانی چینی بۆ کەمتر لە حەوت دۆلار دابەزی
پاش هەڕەشەکەی ترامپ بۆ بەرزکردنەوەی باجی گومرگ لەسەر کەلوپەلە چینییەکان رۆژی دووشەممە نرخی یۆوانی چینی بەرامبەر دۆلار بۆ 7.0177 دابەزی.


سپوتنیک - سەرەڕای دەستگیرکردنی بەرپرسی دارایی کۆمپانیاکەیان، هێشتا کەنەدا سورە لەسەر ئەوەی کۆمپانیای هواوی تۆڕی 5G دابمەزرێنێت
پەیوەندی نێوان هەردوو دەوڵەتی کەنەدا و چین بارگرژی تێکەوت پاش ئەوەی کەنەدا گەورە بەرپرسێکی دارایی کۆمپانیای Huawei دەستگیرکرد، لەکاتێکدا کە وابڕیارە ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە نەوەی داهاتووی تۆڕی بێتەل لە کەنەدا دابمەزرێنێت.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر - ئەندامێکی خێزانی پادشایی سعودیە هۆشداری دەربارەی (جەنگ لەگەڵ ئێران) دەدات
دوێنێ ئەندامێکی خێزانی پادشایی سعودیە بەناوی ئەحمەد بن عەبدولعەزیز هۆشداریدا دەربارەی (روودانی جەنگ لەگەڵ ئێران) و وتی: "من دژی ئەوەم محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداری بکات لە هاوپەیمانییە سەربازییەکەی ئەمریکا و بریتانیا دژی ئێران، چونکە ئەم کارە ناوچەکە بەرەو جەنگ دەبات".


رۆیتەرز - وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە قاهیرە 19 کەس گیانیان لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند: بەهۆی پێکدادان و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە قاهیرە 19 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسیش بریندار بوون.


زە مایند ئەنلیشد - گوگڵ 10 هێندەی فەیسبوک فایلی لەسەر تۆ هەیە
ماوەی پێشوو تەرکیز لەسەر دزەپێکردنی زانیاری بوو لەلایەن فەیسبووکەوە. بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە چوار کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆجیای دیکە هەن داتایان هێندەی فەیسبوک و رەنگە زیاتر لەلا بێت وەک گوگڵ و ئەمازۆن و ئەپڵ و مایکرۆسۆفت، بەپێی چەند راپۆرتێکی نوێ دەرکەوتووە گوگڵ 10 هێندەی فەیسبوک زانیارییان لەسەر بەکارهێنەرانیان هەیە.


ئەخبار ساعە - ئاسایشی سنووری مەککە 10 هەزار کەس دەگەڕێننەوە لەبەر ئەوەی مۆڵەتی حەجیان نەبووە

 

ئه‌لبه‌یان – سیسى: رووداوه‌كه‌ شه‌وى رابردوو تیرۆریستى بوو
عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر رایگه‌یاند: "ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى شه‌وى رابردوو له‌ ناوچه‌ى قه‌سر عه‌ینى له‌ قاهیره‌ كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى بوو". 

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure