واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى یه‌كێتى پێشنیارده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/08/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە
لۆگۆى یەكێتی نیشتیمانى كوردستان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی پێشنیاریان كردووە رۆژی 21ی 11ی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیان ببەسترێت ئەوەش پێویستی بەبڕیاری مەكتەبی سیاسییە.


لە كۆبوونەوەی (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2019)ى مەكتەبی رێكخستنى یەكێتی نیشتیمانى كوردستان لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەكان پێشنیاركراوە رۆژی 21ی 11ی 2019 كە رۆژی شەهیدانی یەكێتی-یە كۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، 

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بە دواڕۆژی راگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەو رۆژە وەك وەفایەكە بۆ شەهیدانی حیزبەكەمان، هەروەها بڕیاریش دراوە ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و زۆربەی ئامادەكارییەكانیش تەواوبوون".

لاى خۆیه‌وه‌ مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەدواڕۆژی راگەیاند: دەبێت مەكتەبی سیاسی ئەو پێشنیارە پەسەندبكات، بەڵام پێشنیارێكی ئاساییە و ئەو رۆژەش رۆژێكی پیرۆزە و دەكرێت لەو كاتەدا كۆنگرە ببەسترێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure