بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ئه‌م وڵاته‌ ده‌هه‌ژێنێت

هەواڵ / جیهان :: 04/08/2019‌ :: 938‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئابى 2019 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 6.2 پله‌ى رێخته‌ر ژاپۆنى هه‌ژاند.


به‌پێى سایتى میترۆى بریتانى: بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 11:30 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ له‌ پارێزگاى فوكوشیماى داوه‌.

میدیاكانى ژاپۆن رایانگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانى گیانى نه‌بووه‌ و مه‌ترسى تسونامیشى نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆى به‌هێزییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن هه‌ستى پێكراوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure