سێ وڵاتى عه‌ره‌بى چه‌ند پرسێكى ناوخۆى و هه‌رێمایه‌تى له‌ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

هەواڵ / عێراق :: 04/08/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئابى 2019، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانی عێراق، ئوردن، میسر ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره‌ چه‌ند پرسێكى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندی نێوانیان تاوتوێ بكه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌رەوه‌ى عێراق به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئوردن و میسر له‌ كاتژمێر 2:00ى دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  ده‌ستپێده‌كات، دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراقدا كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان و هه‌مه‌چه‌شنكردنى كۆمپانیاكان و فه‌رمانگه‌ ئابوورییه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌كانە كه‌ گەره‌نتى كرانه‌وه‌ى زیاتر به‌ڕووى ئه‌ویتردا ده‌كات، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنى عێراق به‌ زیاتر سه‌قامگیركردنى ئارامى و ئاسایش و ده‌سته‌به‌ركردنى گه‌شه‌پێدانى زیاتر.

روونیشیكرده‌وه‌: له‌ناوبردن و بنه‌بڕكردنى تیرۆر یه‌كێكى تره‌ له‌و بابه‌تانه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ قسه‌و باسى جدى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك باس له‌ پرسى وه‌به‌رهێنان و زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنى ئابوورى و هه‌ماهەنگى له‌و بواره‌ و پاڵپشتیكردنى عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان.

ئەوەشی خستەڕوو: سه‌باره‌ت به‌ دیدى هاوبه‌ش و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ندێك گۆڕانكارى هه‌رێمایه‌تى و پێویستى هاریكارى عه‌ربى قسه‌ده‌كه‌ن و دواتریش وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ چاویان به‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ده‌كه‌وێت.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure