پایزی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان جیاواز دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/08/2019‌ :: 5471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


شارەزایەكی كه‌شناسی عێراقی رایدەگەیەنێت "عێراق و هەرێمی كوردستان پایزێكی باراناویی دەبێت و لەهەمانكاتدا وشكەساڵیی ئەوروپا دەگرێتەوە".


سادق عەتیە پێشبینیكاری دیاری عێراقی بۆ كەشوهەوا پێشبینی كردووە، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئه‌وروپا دووچاری وشكه‌ساڵی ده‌بێت. 

سادق عه‌تیه‌، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، پایزی ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆری بارانبارین‌ عێراق و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌. 

عه‌تییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات: ئێستا هەڵكشان و داكشانی كه‌شوهه‌وا له‌ باكووری ئه‌تڵه‌سی "NAO" له‌ دۆخی سالبدایە و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و دۆخه‌ له‌ وه‌رزی پایزیش به‌رده‌وام بێت.

روونیشی كردووەتەوە، بەهۆی ئەو دیارەدەیەوە باشووری ئەوروپا شێیەكی زۆر دەیگرێتەوەو نزمە پاڵەپەستۆیەكیش هاوتای دەبێت، بەمەش ناچار ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەرەو ناوچەكانی ئێمە دێن كە بەبەرزاییەكانی ئازۆری دەناسرێت لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپا.

ئه‌و كه‌شناسه‌ عێراقییه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ناو پایزێكی پڕ له‌ باران، ئه‌مه‌ وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی دیكه‌ی كه‌شوهه‌وا، كه‌ گرنگترینیان فاكته‌ری جه‌مسه‌ری ئۆقیانۆسی هندی "IOD"یه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ دیارترین هۆكاره‌كانی چڕكردنه‌وه‌ی شێ به‌ره‌و حه‌به‌شه‌ داده‌نرێت و ده‌بێته‌هۆی تێركردنی شێ و هێزێكی گه‌وره‌ بۆ پاڵپێوه‌نانی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ به‌ره‌و سوودان و دوورگه‌ی عه‌ره‌ب".

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure