دوای جەژن دوو گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ هەڵدەدرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 04/08/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوای جەژنی قوربان دەست دەكەن بە هەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ كە قوربانیانی ئەنفالی تێدایە و لە بیابانی سەماوە لەپارێزگای موسەننا زیندەبەچاڵ كراون".

سیروان جەلال بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان رایگەیاند "ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی لە سەماوە هەڵدرایەوە، 170 روفاتی تێدا بووە، 74یان منداڵ بوون و 97 ژنیشی تێدا بووە، ئێستا لە پزیشكی دادن بۆ لێكۆڵینەوە لە (DNA)ی قوربانییەكان.

وتیشی: "دوای جەژنی قوربان راستەوخۆ دەستدەكرێت بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیكەی قوربانیانی ئەنفال لەهەمان شوێن لە بیابانی سەماوە".

ئا: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure