فه‌له‌كناسان: زه‌وی چاوه‌ڕێی ته‌قینه‌وه‌یه‌كى ئه‌تۆمى وێرانكه‌ر ده‌كات

هەواڵ / زانست :: 04/08/2019‌ :: 1354‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

زانایانى فه‌لكناسی ئاشكرایانكردووه‌: هه‌ساره‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت ئه‌وا زیانى گه‌وره‌ی پێده‌گه‌ێنێت وێرانكاریه‌كانى وه‌كو ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى ئه‌تۆمى پێشكه‌وتوو ده‌بێت.


ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ناوی (ئۆكه‌ى 2019)یە و قەبارەکەی 428,199 پێیه‌ و 70 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ زه‌ویه‌وه‌ نزیكه‌.

پرۆفیسۆر مایكڵ براون، له‌ به‌شی فیزیای زانكۆی موناشسى ئوستورالی جەختده‌كاته‌وه‌ هه‌ساره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ زه‌ویه‌وه‌ نزیكبووەته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر خۆی به‌ زه‌ویدا بكێشێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بۆمبێكى ئه‌تۆمى بته‌قێته‌وه‌.

ئالان دوفی، له‌ زانكۆی سوینبرنی ئوستورالی باسی مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ و وێرانكاریه‌كانى ده‌كات و ده‌ڵێت: زیانه‌كانى 30 ئه‌وه‌نده‌ى بۆمبێكى ئه‌تۆمییه‌ كه‌ له‌ هێرۆشیمای ژاپۆن ته‌قێنرایه‌وه‌ له‌ جەنگی دووەمی جیهانى.

پێشتر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌لای زه‌ویدا تێپه‌ڕبووه‌، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا نزیك نه‌بووه‌ و له‌ ده‌سپێكى مانگى دووه‌مى 2017دا ئاژانسی ناسا هۆشیارى ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ داوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 4 هه‌ساره‌ نزیكانه‌ى زه‌وی و به‌مه‌ترسیدارترینى ده‌زانێت، چونكه‌ له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تره‌ و مه‌وداكه‌ى له‌ زه‌ویه‌وه‌ نزیكتره‌.

ناسا پێیوایه‌ ته‌نها ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ مه‌ترسی نییه‌ بۆ زه‌وی، بەڵكو ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ یه‌كێكە له‌و 165 هه‌سارانه‌ى مه‌ترسی له‌سه‌ر زه‌وی دروستده‌كه‌ن هه‌تا ساڵى 2116. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure