وێنەو ناوی هەڵاتووانی گرتووخانەكە بڵاوكرایەوە

هەواڵ / عێراق :: 04/08/2019‌ :: 603‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك بەندكراو لەگرتووخانەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەغدا هەڵاتن، ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەكانی عێراق ناو و لیستی زانیاری ژمارەیەك لەو هەڵاتووانەی بڵاوكردەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغدا ئەوەیان ئاشكراكردووە، دوای ئەو رووداوە سێ لە هەڵاتووان دەستگیركراونەتەوە، لەو 15 كەسەی بۆ شوێنێكی نادیار رایان كردووە.

دەزگا ئەمنییەكانی عێراق دوێنێ شەممە رایانگەیاند "15 بەندكراو و راگیراوی گرتووخانەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە رەسافەی بەغدا لە شەقامی قەنات هەڵاتوون".

دەزگا ئەمنییەكانی عێراق هەر زوو دوای رووداوەكە هەموو دەروازە و دەرچەییەكیان لەشەقامە سەرەكییەكانی بەغدا گرت و گەڕان بەدوای ئەوانەی تائێستا نەدۆزراونەتەوە، بەردەوامیی هەیە.

دوێنێ شه‌ممه‌ 15 به‌ندكراو له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ره‌سافه‌ هه‌ڵاتن، به‌وهۆیه‌وه‌ سێ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

به‌وهۆیه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق فه‌رمانیدا به‌ ده‌ست له‌كار پێكێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی به‌غدا و پۆلیسی ره‌سافه ‌و بنكه‌ی پۆلیسی باب ئەلشێخ و هێشتنەوەیان له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure