له‌ رووداوێكى ته‌قه‌كردندا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / جیهان :: 03/08/2019‌ :: 729‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 3ى ئاب، له‌ یه‌كێك له‌ مۆڵه‌كانى شارى ئێل پاسۆ له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووەو به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 18 كه‌س بوونه‌تە قوربانى،  پاريزگارى ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێت: "سێ گومانلێكراو ده‌ستگیركراون".


رووداوه‌كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ مۆڵه‌كانى ناوه‌ندى شارى  ئێل پاسۆ له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس روویداوە، كاتێك كه‌سێك له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌و مۆڵه‌دا ده‌ستى به‌ ته‌قه‌كردن كردووە به‌ناو هاووڵاتیاندا به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى.

ئینڕیكى كاستیلۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى  ئێل پاسۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م په‌یامنێرانى وڵاته‌كه‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى خسته‌ڕوو وتى: "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ 18 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى، برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون، بەڵام تائێستا ژمارەی تەواوی کوژراوەکان نەزانراوە".

هاوكات دى مارگۆ، پاریزگارى ئێل پاسۆ، له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه‌ وتى: "سێ كه‌سى گومانلێكراو به‌تۆمه‌تى رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون".

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا تائێستا نه‌ پۆلیس و نه‌ پارێزگارى ئه‌و شاره‌، ئاماده‌نین ناسنامه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌کە و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو، ئایا ده‌ستگیركراوه‌ یان نا؟.

ئا: ئا.ح

پێداچوونەوە بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure