15 زیندانی هه‌ڵاتن و سێ به‌رپرسیش دوورخرانه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 03/08/2019‌ :: 1041‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 به‌ندكراو له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ره‌سافه‌ هه‌ڵاتوون، به‌وهۆیه‌وه‌ سێ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی عێراقی به‌ سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  15 به‌ندكراو له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ره‌سافه‌ هه‌ڵاتوون.

به‌وهۆیه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق فه‌رمانیدا به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی به‌غدا و پۆلیسی ره‌سافه‌و بنكه‌ی پۆلیسی باب ئالشیخ و به‌ندكردنیان له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كه‌ هه‌ر به‌و هۆكاره‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زۆربەی رێگاكانی ناو به‌غدایان داخستووه‌و ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و پشكنین كردووه‌، بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure