عێراق و میسر و ئوردن له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 03/08/2019‌ :: 94‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


بڕیاره‌ سبه‌ى "یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئابى 2019" هه‌رسێ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و میسر و ئوردن، له به‌غدا كۆببنه‌وه‌.


ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و میسر و ئوردن له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانى نێوان هه‌رسێ وڵاته‌كه‌ تاووتوێ ده‌كرێت".

به‌ وته‌ى ئه‌حمه‌د سه‌حاف، بابه‌ته‌كانى پته‌وكردنى هاریكارى بۆ قه‌لاچۆكردنى تیرۆر و فراوانكردنى كایه‌ى وه‌به‌رهێنان و دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ده‌ڵێن: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى، ته‌واوكردنى كۆبوونه‌وه‌ باڵاكه‌ى نێوان شاى ئوردن و سه‌رۆكى میسر و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق-ه‌ كه‌ رۆژى 24ى ئازارى ئه‌مساڵ له‌ قاهیره‌ ئه‌نجامدرا".

ئا: ل. م
پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure