كۆمسیۆن كار بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
هەواڵ / کوردستان :: 04/08/2019 :: 173 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: كار بۆ چوار بژارده ده‌كه‌ن تاوه‌كو بگه‌نه تۆمارێكی پاك و دروست و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: یه‌كێك له‌و بژاردانه به ئه‌لیكترۆنیكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه.
ئارام برادۆستی، بەڕێوه‌بەری فەرمانگەی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى ئابى 2019) به دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان چه‌ند لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە و رێكخستنی لیستی تۆماری دەنگدەران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك پێـشنیازی گرنگ وه‌رگیراون.
وتیشی: "بۆ ئەوەی بگەنه بە تۆمارێکی پاک و دروست و دوور لە هەموو جۆرە کێشە و گرفتێکی هونەری و مەیدانی كۆمسیۆن كار له‌سه‌ر سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، کارتی نیشتمانیی عێراقی و تۆماری گشتیی دەنگدەرانی عێراق ده‌كات، پێشنیارێكیش هه‌یه كه تۆمارێکی تازه‌ی دەنگدەران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم درووستبكه‌ین ئەمەش پێویستی بە بودجەیەکی زۆره كه رەنگە لەکاتی پێویستدا ئامادەنەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سیستەمی هەڵبژاردنەکان بكرێته سیستەمی ئەلیکترۆنی و به‌پێی ئه‌و وردبینیانه‌ی ئه‌نجامدراوه بۆ ساڵی 2026 هه‌رێم ده‌توانێت به‌و سیستمه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد: لایه‌نه‌كانی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بێت زۆر جیاوازتر بێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و تۆماره‌ی دروستده‌كرێت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بێت.
پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه: شیروان شه‌ریف