یه‌كه‌مین كۆرپه‌له‌ی دووڕه‌گی مرۆڤ و مه‌یموون دروستكرا

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2394‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
زانایه‌كی ئیسپانی به‌ناوی (خوان كارلۆس ئیزپیسوا) و تیمه‌كه‌ی توانییان له‌ تاقیگه‌یه‌كدا له‌ وڵاتی چین بۆ یه‌كه‌مجار خانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ له‌ كۆرپه‌له‌ی مه‌یموون-دا بچێنن. ئه‌وەیش یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ بوونه‌وه‌رێكی دووڕه‌گ له‌ مرۆڤ و مه‌یموون دروست بكرێت.


ئامانج له‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانن له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ دروستبكه‌ن و دواتر بۆ مه‌به‌ستی پزیشكیی به‌كاربهێنرێت.

ئه‌م كاره‌ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ مشتومڕی سه‌خت له‌باره‌ی لایه‌نه‌ ئاكارییه‌كانی دووڕه‌گیی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران دێنێته‌ كایه‌وه‌.

ئیزپیسوا ده‌ڵێت"ئه‌م تێكه‌ڵكردنه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌راندا، هه‌وڵێكه‌ له‌چوارچێوه‌ی تێكه‌ڵكردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خانه‌ی گیانه‌وه‌رانی تر وه‌ك جرج و به‌راز".

نیگه‌رانییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و خانه‌ بنه‌ڕه‌تییانه‌ی مرۆڤ بگه‌نه‌ ناو مێشكی كۆرپه‌له‌ گیانه‌وه‌رییه‌كه‌وه‌ و به‌وه‌یش جۆرێك له‌ ئاگایی به‌و بوونه‌وه‌ره‌ دووڕه‌گه‌ ببه‌خشن یان بگۆڕێن بۆ سپێرم له‌ بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا و وه‌چه‌ی تێكه‌ڵ له‌ مرۆڤ و گیانه‌وه‌ر دروست بكه‌ن.

دروستكردنی ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی گیانه‌وه‌رانه‌وه‌ و بتوانرێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ دواتر بۆ مرۆڤ به‌كاربهێنرێن و له‌ له‌شیدا بچێنرێن.


پ: ل. م
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure