روسیا بۆ توركیا: لە 24 كاتژمێردا رێككەوتنەكان جێبەجێ‌ بكە

هەواڵ / جیهان :: 03/08/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ


حكومەتی مۆسكۆ داوایەكی بەپەلەی ئاڕاستەی توركیا كردووە بۆ جێبەجێكردنی (دەستبەجێ‌ و تەواوەتی)ی رێككەوتننامەكانی پەیوەست بە كشانەوەی چەكدارەكان و چەكەكانیان لە ئیدلب-ی باكوری خۆرئاوای سوریا لەماوەی تەنیا 24 كاتژمێردا، لەبەرامبەر دەستپێشخەرییەكی سوریا بۆ راگرتنی شەڕ لەو ناوچەیە.


وەزارەتی بەرگریی روسیا دەڵێت: "مۆسكۆ چاوەڕێیە لایەنی توركی بەتەواوەتی بەندەكانی رێككەوتننامەی سوچی جێبەجێ‌ بكات كە تایبەتە بە كشانەوەی چەكدارەكان بە چەكە قورس و مامناوەندەكانیانەوە لە ناوچەی لەچەك داماڵراو و راگرتنی بۆردوومانەكان و كردنەوەی رێگەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان دیمەشق و حەڵەب-دا".

بەپێی رێككەوتننامەی سوچی كە مانگی ئەیلولی رابوردوو لەنێوان روسیا و توركیا واژۆ كراوە، ناوچەیەكی لەچەكداماڵراو بە قووڵایی بیست كیلۆمەتر لە هێڵی ناوچەی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ئیدلب دادەنرێت و چەكدار و چەكە قورس و مامناوەندەكانی تێدا نامێنێت، بەڵام لەوكاتەوە حكومەتی دیمەشق توركیا بەوە تاوانبار دەكات كە نەك رێككەوتنەكەی جێبەجێ‌ نەكردووە، بەڵكو بۆردوومانەكانی لەناو سوریادا زیاتر كردووە.

ئا: ل. م 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure