لە هەرێم کێ بوو بە خاوەنی گەورەترین دەزگای میدیایی؟

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک بووە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای راگەیاندن کە ئەویش کۆمپانییای (پاڵۆ)یە و لە ئێستادا نزیکەی 280 کارمەندی هەیە، دیارترین میدیاشیان کەناڵی ئاسمانی (وار)ە.

کۆمپانیای پاڵۆ لە ساڵی 2009 بە دەرکردنی رۆژنامەی وار لە دهۆک دەستی بە کارەکانی کرد، لەو کاتەدا نزیکەی 40 کارمەندی هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو کۆمپانیایە لە کەناڵێکی ئاسمانی و  رادیۆ و ماڵپەر پێکدێت و ژمارەی کارمەندەکانی نزیکەی 280 کەس دەبێت.

کۆمپانیەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە ناوی تەمەر رەمەزان پارێزگاری ئەو کاتەی دهۆک بوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ سەرەتای ئەمساڵ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی کەناڵی واری کردووە و بە ئەنجومەنی بەڕێوەبرنی کەناڵەکەی راگەیاندووە کە بینای دەزگای میدیای وار هی باوکیەتی و  لەمەودووا بەپێی خواستی خۆی مامەڵە لەگەڵ دەزگاکە دەکات.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیەکان لە دهۆک بۆ دواڕۆژ وتی: "مانگی ئایاری ئەمساڵ، کۆمپانیای پاڵۆ بە رەسمی چووە سەر ناوی گروپی کۆمپانیاکانی (یو بی هۆڵدینگ) کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی سەر بە نێچیرڤان بارزانی.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی ئەم کەناڵە بگۆڕدرێت، ئیدریس نێچیرڤان بارزانی بە پرۆژەیەکی ئاکۆ محەمەد بەڕێوەبەری تۆڕی میدیای رووداو رازیبووە کە ئەو کەناڵە لە ناوەڕۆکێکی تێکەڵاو لە سیاسەت و گشتی، بگۆڕێت بۆ کەناڵێکی هونەری و میوزیک و کات بەسەربردن و دواتر ئەوە سەرکەوتوو نەبووە، هۆکارەکەشی ئەوە بووە چەند بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی وار ناڕازیی بوون.

ئێستا کۆمپانیای پاڵۆ بۆ کەناڵی وار جگە لە ستودیۆی زۆر پێشکەوتوو لە دهۆک چەندین نووسینگەی لە شارەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و هەولێر و سلێمانی کردووەتەوە.

 

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure