واده‌ى ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: 03/08/2019‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ی هه‌ولێر

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای ده‌كات: كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو حیزبه‌كه‌ى كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت تاوه‌كو ئێستاش بڕیارى له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه‌ى نه‌داوه‌.   

      
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی قوتابیانی حیزبه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی ئاب) له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو یه‌كگرتوو كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت بۆ خۆکاندیدكردنه‌وه‌شم له‌ كۆنگره‌ی داهاتوو، هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌و بڕیاره‌".

وتیشى: "كابینه‌ی نوێى حكومه‌ت هه‌ڵبژێردراوه‌ و شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی هه‌یه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، نزای خێر و پێشنیار و ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌رمان بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌بێت".

پێداچونه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure