جیهان به‌كورتى: سێ كوڕ دوو خوشكى دووانه‌ى میسرى ده‌ڕفێنن و ده‌ستدرێژییان ده‌كه‌نه‌سه‌ر

هەواڵ / جیهان :: 03/08/2019‌ :: 53329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شه‌به‌كه‌ عه‌ره‌بیه‌ – سێ كوڕ دوو خوشكى دووانه‌ى میسرى ده‌ڕفێنن و ده‌ستدرێژییان ده‌كه‌نه‌سه‌ر  
به‌پێى سایتى شه‌به‌كه‌ عه‌ره‌بیه‌، سێ گه‌نجى ئه‌فغانى دانیشتووى كووه‌یت له‌كه‌نار ده‌ریایه‌ك دوو خوشكى ته‌مه‌ن 11 ساڵى دووانه‌یان رفاندووه‌ و بردوویاننه‌ته‌ شوێنێكى چۆڵ و به‌سه‌ره‌ ده‌ستدرێژى سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ریان، به‌ڵام دواتر باوكى كچه‌كان پێیزانیوه‌ و پۆلیسى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و سێ كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، به‌پێى لێدوانى پۆلیس: "دوو كچه‌كه‌ به‌له‌مێكى چوپیان پێبووه‌ و له‌كه‌نار ئاوه‌كه‌ به‌له‌میان لێخوڕیوه‌ و خێزانه‌كه‌یان له‌چێشتخانه‌یه‌كى نزیك ئاوه‌كه‌ بوون، له‌ناكاو سێ كوڕه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ چوونه‌ته‌ لایانه‌وه‌ و په‌لاماریان داون و رفاندوویانن و له‌شوێنێكى چۆڵ به‌سه‌ره‌ ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌ سه‌ریان".


ئه‌سرار میدیا – سه‌ركرده‌یه‌كى حوسییه‌كات: دواى گۆڕینى هه‌ڵوێستى بڕیارى راگرتنى هێرشه‌كانى سه‌ر ئیماراتماندا
سه‌ركرده‌یه‌كى گروپى (ئه‌نسار الله‌)ى سه‌ربه‌ حوسییه‌كان رایگه‌یاند: "بڕیارى راگرتنى هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئیمارات داوه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى"، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات رایگه‌یاند: "نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌م دواییه‌یان له‌ ئێران به‌هه‌ماهه‌نگى سعودیه‌ بووه‌ بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌".


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – هه‌ڵوێستى ئیسرائیل: په‌یوه‌ندی نهێنى نێوان ئیمارات و سعودیه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسایشى رێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كان له‌ناوچى كه‌نداو
سایتى دیبكاى ئیسرائیلى نزیك له‌ هه‌واڵگرى ئیسرائیل ئاشكرایكردووه‌، ئیمارات و سعودیه‌ چوونه‌ته‌ په‌یوه‌ندى نهێنییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسایشى رێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كان له‌ ناوچه‌ى كه‌نداو


ئه‌سرار میدیا – له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى واشنتۆن ئاماده‌كارى بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌زاران سه‌ربازى ده‌كات
به‌رپرسانى ئه‌مریكا رایانگه‌یاند : ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌زاران سه‌ربازى له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر سازشى رێكخراوى قاعیده‌ له‌ تاڵیبان.


ئه‌سرار میدیا – هه‌واڵى ده‌ستپێكردنى رێكاره‌كانى ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ى ترامپ
(رۆژى هه‌ینى 2ى ئابى 2019) رۆژنامه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، زیاتر له‌نیوه‌ى نوێنه‌رانى دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پشتیوانى ده‌ستپێكردن به‌رێكاره‌ یاساییه‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
 

 

ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – پنتاگۆن په‌ره‌پێدانى موشه‌كى زه‌مین به‌ئاسمانى راگه‌یاند 
(رۆژى هه‌ینى 2ى ئابى 2019) مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانى په‌ره‌پێدانى موشه‌كى زه‌مین به‌ئاسمانه‌ نوێیه‌كه‌ خێراتر ده‌كات دواى ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنى سنوورداركردنى چه‌كى ئه‌تۆمى مامناوه‌ند مه‌ودا له‌گه‌ڵ روسیا".


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – هه‌فته‌یه‌ك دواى گیان له‌ده‌ستدانى.. قسه‌وباس له‌سه‌ر چۆنییه‌تى مردنه‌كه‌ى سبسى دروستده‌بێت و سیاسییه‌كانیش پێیان وایه‌ ژه‌هرخوارد كرابێت


میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – توركیا ره‌گه‌زنامه‌ به‌ 92 هه‌زار سورى ده‌دات
(رۆژى هه‌ینى 2ى ئابى 2019) سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى توركیا رایگه‌یاند: "ره‌گه‌زنامه‌یان به‌ 92 هه‌زار ئاواره‌ى سورى له‌ وڵاته‌كه‌یان داوه‌ كه‌ نیوه‌یان منداڵن".

بەیان- ترامپ داوا لە یەکێک لە "هەڵۆ"کان دەکات رێککەوتنێکی ئەتۆمێ نوێ بۆ ئێران ئامادە بکات
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سیناتۆر لیندسی گرام، یەکێک لە هەڵۆکانی ئەنجوومەن و سەرۆکی لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی پیرانکرد پرۆژەی رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران ئامادەبکات بۆ ئەوەی جێگەی رێککەوتنەکەی ساڵی 2018 بگرێتەوە.


ئەی پی نیوز- کۆریای باکور دەڵێت کیم جۆن ئون سەرپەرشتی دوایین تاقیکردنەوەی موشەکەکانی کردووە
رۆژی شەممە کۆریای باکور ئاشکرایکرد کیم جۆن ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی ئەو موشەکانەی کردووە کە توانای وڵاتەکەی بەهێزتر دەکات بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازیەکەی ئەمریکا لە ناو خاکی کۆریای باشوور.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure