دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز
په‌رله‌مانى كوردستان له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا 3ى ئابى وه‌ك رۆژى كۆمه‌ڵكوژى كوردانى ئێزدى به فه‌رمى دیاریكرد.
دانیشتنه‌كه‌ى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى ئابى 2019) تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى ناساندنى رۆژى كۆمه‌ڵكوژى كوردانى ئێزدی و تیایدا به ده‌نگى 87 په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا، پاش ئه‌وه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى رابوردو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ پڕۆژه‌یاساكه كرد.
ئه‌مڕۆ، پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكى تاوانه‌كانى داعش دژ به ئێزدییه‌كان له شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى تێده‌په‌ڕێت، پاش ئه‌وه‌ى له ئابى 2014 هێرشێكى به‌رفراوانیان بۆ ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بونه قوربانى و سه‌دان هه‌زارى دیكه‌ش ئاواره بوون.
به‌پێى ئامارێكى فه‌رمى ژماره ئێزدییه‌كان كه له‌ناو هه‌رێم و عێراقدا ده‌ژین 550 هه‌زار كه‌سه كه پاش هاتنى داعش 360 هه‌زاریان ئاواره‌بوون و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كۆچیان كردووه، له رۆژانى سه‌ره‌تاى هاتنى چه‌كدارانى ئه‌و گروپه‌دا بۆ سه‌ر شنگال 1293 كه‌س بوونه‌ته قوربانى و 2745 منداڵیش بێ دایك و باوك بوون.
هه‌روه‌ها 6417 كه‌س رفێنراون كه 3548یان مێ و 2869 یان نێرن، هه‌تا ئێستاش 3509 كه‌س رزگاركراون كه (1192 ژن، 337 پیاو، 1033 منداڵى كچ و 947 منداڵى كوڕ)ن، هاوكات 2908 كه‌س چاره‌نووسیان به نادیارى ماوه‌ته‌وه كه 1323یان مێ و 1585یان نێرن
پڕۆژه بڕیاره‌كه:
رۆژى 3ى ئاب به رۆژى كۆمه‌ڵكوژى (جینۆساید)ى ئێزیدیه‌كان ناسێندرا و به‌ده‌نگى 65 په‌رله‌مانتار ئه‌و كوشتار و كۆمهڵكوژیهى ده‌رحه‌ق به ئێزیدیه‌كان له ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێم له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆرستى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناوسراون به داعش-ئه‌نجامدرا.
خه‌سڵه‌تى جینۆساید و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌كان و تاوانى جه‌نگ له‌خۆده‌گرێت كه تاوانى نێوده‌وڵه‌تین، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته دهستووریهكانى عێڕاقى فیدڕاڵ به‌رپرسیارێتى قه‌ره‌بووكردنه‌وه و دابینكردنى ماف و ئیمتیازاتى قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ئه‌ستۆبگرێت ئه‌مه‌ش به 45 ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ده‌نگى 79 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا.
كار به‌هیچ ده‌قێكى یاسایى ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانى ئه‌م بڕیاره ناكۆكبن، به‌ده‌نگى 67 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا.
ئه‌م بڕیاره له رۆژى بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمى (وه‌قایعى كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ده‌نگى 63 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا..
داڕشتنه‌وه: شیروان شه‌ریف