سه‌رۆكی ئێران په‌رده‌ى له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فه‌رش لادا

هەواڵ / جیهان :: 03/08/2019‌ :: 247‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆكی ئێران په‌رده‌ى له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فه‌رش له‌ جیهاندا لادا كه‌ به‌ده‌ست دروستكراوه‌.


ئه‌و فه‌رشه‌ له‌ئێستادا له‌ خولی چواره‌مى پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تى بۆ فه‌رش له‌ ته‌برێز نمایشده‌كرێت كه‌ 600 مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و كێشی سێ ته‌نه‌ و 70 ره‌نگی تێدا به‌كارهاتووه‌ و ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین فه‌ره‌ش له‌ جیهاندا كه‌ به‌ده‌ست دروستكرابێت.

هه‌ر له‌هه‌مان پێشه‌نگا فه‌رشێكى دیکە نمایشكرا كه‌ 400 مه‌تر دوجایه‌.

ئێران به‌ گه‌وره‌ترین وڵاتى هه‌نارده‌كه‌ری فه‌رشی ده‌ستى هەژمارده‌كرێت و داهاتى ساڵانه‌ى هەنارده‌ى فه‌رشى 420 ملیۆن دۆلاره‌ و 30% پێداویسته‌یه‌كانى جیهان پڕده‌كاته‌وه‌ و فه‌رش بۆ نزیكه‌ی 100 وڵات له‌ جیهاندا ده‌نێرێت. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ دروستكردنى فه‌رشدا كارده‌كه‌ن له‌و وڵاته‌ زیاتره‌ له‌ یه‌ك ملیۆن کەس.

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure