بریندارێكى رووداوه‌كه‌ى زاخۆ گیانى له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستانی :: 02/08/2019‌ :: 794‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ بازاڕى دراو له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى زاخۆ رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا، له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س برینداربوون، ئه‌مشه‌و هه‌ینى ٢ى ئاب، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى  یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گیانى له‌ده‌ستدا.


حه‌مزه‌ ره‌زیكى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 1ى ئاب، رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى زاخۆ روویدا دوو كه‌س برینداربوون، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كرا".

وتیشى: "ئه‌و برینداره‌ ناوى ( ع، ر ) و ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌، ئه‌مشه‌و له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك گیانى له‌ده‌ستدا، ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى داد كرا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure