ژنێك به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 02/08/2019‌ :: 972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا


پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی، 2ی ئاب، لە سنوری قەزای ڕانیە، بەهۆی تەزووی کارەباوه‌ ژنێك گیانی لەدەستدا.


شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ ژنێك بەناوی (ئامینە ئیبراهیم) كه‌ تەمەنى 48 ساڵه‌ و دانیشتوی قەزای ڕانیەیه‌، بەهۆی بەرکەوتنی بەتەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا".

وتیشی: "رووداوەکە لەکاتێکدابووە کە قوربانیەکە لەناو باخەکەی خۆیان لە نزیک ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبا کەوتووە، دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە".

 

ب: ئا.ح





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure