جیهان به‌كورتى: سێ کەس دەستدرێژی سێکسی دەکه‌نه‌ سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵ

هەواڵ / جیهان :: 02/08/2019‌ :: 10144‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئاژانسی فورات نیوز- بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچێکی تەمەن 3 ساڵان
لە وڵاتی هیندستان لە وێستگەی شەمەندەفەری جامشیدبور پیاوێک منداڵێک دەڕفێنێت و دواتر بە کۆمەڵ دەستدریژی دەکەنە سەری و سەری دەبڕن، کامێراکانی چاودێری ساتەوەختی فڕاندنی منداڵە تەمەن سێ ساڵەی تۆمارکردووە کاتێک پیاوێک زۆر بە ئاسانی لە پەنا دایکە خەوتووەکەیەوە دەیڕفێنێت، دواتر دایکەکە خەبەری دەبێتەوە و بۆی دەردەکەوێت کچەکەی دیار نەماوە هەربۆیە پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانیش سێ کەس دەستگیر دەکەن کە گومانی ئەوەیا لێ دەکرێت بە درێژایی ڕۆژ دەستدرێژیان کردبێتە سەر منداڵەکە و دواتر سەریان بڕی بێت لەبەر ئەوەی گریاوە.


سەوت جالیە عێراقیە- سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەوڵدەدات یاسای کۆچی وڵاتەکەی بگۆڕێت و پێشینە بداتە کەسانی شارەزا
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئاشکرایکرد کە کاردەکات بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە سیستمی کۆچی وڵاتەکەی، بەشێوەیەک کۆچبەران لەسەر ئاستی شارەزایی و پسپۆری نمرە و پێشینەیان بدرێتێ.


سەوت جالیە عێراقیە- پاش سێ ساڵ راگرتن دانیمارک ئامادەیە پەنابەر وەربگرێت
پاش سێ ساڵ راگرتن دانیمارک ئاشکرایکرد ئامادەیە لە چوارچێوەی ئەو سیستەمەی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاری کردووە پەنابەر وەربگرێت.


RT- ترامپ هەڕەشەی ئازادکردنی داعشە ئەوروپیەکان لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد بۆی هەیە وڵاتەکەی ئەو داعشانە ئازاد بکات کەلە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپاکەی دەستگیرکراون، ئەگەر وڵاتەکەیان ئامادە نەبێت وەریان بگرێتەوە.

 

خەلیج- سیسی:ناوچەکە بەرگەی بەریەککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ناگرێت
عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر هۆشداریی دەربارەی بەریەککەوتنی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریکایدا و دڵنیایکردەوە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، ئاماژەشی بەوەدا کە هەمیشە میسر هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتی خوازانە دەدات.


ئەلبەیان-ترامپ:ئاساییە کۆریای باکور موشەک بهاوێت
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەوانەکانی ناو کۆشکی سپی راگەیاند پڕۆسەی تاقیکردنەوەی موشەک لەلایەن کۆریای باکورە "کێشە نیە" و وتی "وەک کێشە نایبینم، بزانین چی روودەدات، بەڵام مووشەکی مەودا کورت شتێکی باوە".

ئەلبەیان- زەوی بەستەڵەکەکەی لەدەست دەدات
لە باکوری کیشوەری ئەوروپا پلەکانی گەرمی 15 پلە لە ئاستی سروشتی خۆی بەرزبووەتەوە و لەم وەرزەدا سەهۆڵەکەی گرینلاند زۆر بە خێرایی دەتوێتەوە، بەشێوەیەک تەنیا لە مانگی تەمموزدا 10 ملیار تەن سەهۆڵ تواوەتەوە.


رەئی ئەلیەوم- ترامپ جەنگە بازرگانیەکەی لەگەڵ چین دەستپێدەکاتەوە و لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە بە ڕێژەی 10% باج دەکاتە سەر داهاتە 300 ملیار دۆلاریەکەی ...پاش ئەم بڕیارە نرخی نەوت بە رێژەی 6% دادەبەزێت.

رۆژی پێنجشەمە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا جەنگە بازرگانییەکەی لەگەڵ چین دەستپێکردەوە و لەڕێگەی پۆستێکی تویتەرەوە ئاشکرایکرد لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە بە بڕی 10% باجی گومرگ دەخاتە سەر داهاتە 300 ملیار دۆلاریەکەی چین.


حوررە-ڕۆژنامەیەک:ئیدارەی ترامپ سورە لەسەر کشاندنەوەی هەزاران سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان
رۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایکرد دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی هەزاران سەربازی سوپاکەی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و جوڵەی تاڵیبان.


ئیندپێندەنت- بەستەڵەکەکەی گرینلاند هێندە بە خێرایی دەتوێتەوە لەماوەی یەک مانگدا ئاستی دەریا بە رێژەی 0.5 ملم بەرزبووەتەوە.
بەهۆی شەپۆلی گەرماوە نیوەی رووکاری بەستەڵەکەکەی ئایسلاند خەریکە بەتەواوەتی دەتوێتەوە و بەهۆیەوە تەنیا لە مانگی تەمموزدا ئاستی دەریا بە رێژەی 0.5 ملم بەرزبووەتەوە.


پیپڵ-پیاوێک بە شمشێر دایکی دەکوژیت و لاشەکەی دەکاتە زەرفی خۆڵەوە
پیاویکی خەڵکی ویلایەتی ئیلنۆی ئەمریکا تۆمەتی تاوانی کوشتنی بەمەبەستی ئاڕاستەکرا پاش ئەوەی تەرمی دایکیان لەناو زبڵدانی ماڵەکەیدا دۆزیەوە، دواتر دەرکەوت بە شمشێر و چەکوش دایکی کوشتووە و تەرمەکەی کردووەتە ناو زەرفێکی خۆڵ و لە زبڵداندا هەڵیگرتووە، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەم پیاوە کێشەی دەروونی هەبووە.

 

وەرگێڕان:ه.ف

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure