ئێران: ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمی درێژەی هەبێت دەتوانین چەك بکڕین

هەواڵ / جیهان :: 02/08/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
سەرۆك كۆماری ئێران باس لەوەدەکات،  لە ئەگەری درێژەپێدانی رێككەوتنی ئەتۆمی، ئێران لە ساڵی داهاتووە دەتوانێت لە بازاڕی جیهانی چەكدا، كڕین و فرۆشتن ئەنجام بدات.

بە گوێرەی راپۆرت بەشی فارسی بی بی سی، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەم رێككەوتنە تاوەکو ساڵی داهاتوو درێژەی هەبێت، لە بواری چەكدا گشت سزاكانی سەر ئێران، لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە لادەبرێت و ئەمە بە مانای ئەوە دێت دەتوانین هەموو جۆرە چەكێك بكڕین و بفرۆشین.

بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان ئێران و  وڵاتانی زلهێزی جیهان كە لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پەسندكراوە، پێنج ساڵ دوای دەستپێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی، سزاكانی بواری چەك لە سەر ئێران لادەچێت.

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure