رۆحانی: ترامپ لە لێدوانەكانی زەریف ترساوە

هەواڵ / جیهان :: 01/08/2019‌ :: 506‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، سەپاندنی سزا لە لایەن ئەمریكاوە بەسەر وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان، نیشاندانی ترسی ترامپە لە لێدوانەکانی.

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئاب، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ شاری تەبرێز رایگەیاند: سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، کاردانەوەیەکی منداڵانەیە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی بۆ میدیا بیانییەکان داویەتی و دەریخستووە ترامپ لە لێدوانەكانی ترساوە.

رۆحانی وتیشی: ئەوان دەڵێن بۆ گفتوگۆ ودانوستان لەگەڵ ئێمە ئامادەن و لە هەمان كاتیشدا وەزیری دەرەوەمان سزا دەدەن، پێشتریش هەڵەیەكی گەورەتریان هاوشیوەی ئەو هەڵەیەیان ئەنجام داوە و سزایان بەسەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران سەپاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رۆژی چوارشەممە 31 تەمموز، بڕیاریدا سزا بخاتە سەر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران.

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure